حكومه‌تی هه‌رێم : داربڕین له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌

سیاسی
  • 1-06-2021, 00:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،داربرین له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كان جێگاى قبوڵكردن نیه‌.
    جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌،رایگه‌یاند:" حكومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر داربڕین و زیانگه‌یاندن به‌ سروشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕیت و به‌ فه‌رمیش ئاگاداری حكومه‌تی توركیای كردوه‌ته‌وه‌، كۆتایی به‌ داربڕین له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان بهێنن كه‌ جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌". 
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوپاتی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ بونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی ناوچه‌ سنورییه‌كان، بوه‌ته‌ هۆی هاتنی هێزه‌كانی توركیا و دروستبونی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان هه‌ردولا".
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داواشده‌كه‌ن، ڕێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرن و چیتر دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ دوچاری نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی و ماڵوێرانی نه‌كه‌ن.