به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،رایگه‌یاند به‌بڕى سێ ملیۆن دۆلار چه‌ك وتهقهمنى راده‌ستى هێزه عێراقیه‌كان كردووه.
له راگه‌یاندراوێكى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" پێگه‌ى سه‌ره‌كى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر له وه‌زاره‌تى ناوخۆ،چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى به بڕى سێ دۆلارى ئه‌مریكى له هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى وه‌رگرتووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" مه‌به‌ست له پێدانى ئه‌م كه‌ره‌ستانه بۆ عێراق پاڵپشتى كردنیه‌تى بۆ له ناوبردنى داهش ئه‌وه‌ش به‌شێكه له به‌رنامه‌ى سه‌ندوقى ته‌مویلى مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داعش كه له 2014 جێبه‌جێ كرا،له‌لایه‌ن بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ته‌مویل ده‌كرێت بۆ ئۆپراسیۆنى (العزم الصلب) ".