لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى نوێنه‌رایه‌تى دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌بوارى كه‌رتى وه‌به‌رهێنانى نیشته‌جێبوون ئاشكرا ده‌كات

ناوخۆ
  • 31-05-2021, 14:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، رایگه‌یاند لە دروستكردنی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوندا دۆسیەی گەندەڵی گەورەهەیە، لیژنەكەشیان چەند بەرپرسێك ڕەوانەی دەستەی ده‌ستپاكى دەكات.
    وەلید سەهلانی، سەرۆكی لیژنەكه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"پرۆژەی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون، كێشەی نیشتەجێبوون چارەسەرناكەن و بەنرخی خەیاڵی دروستدەكرێن".
    ئاماژەی بەوه‌كرد"چەندین بەڵگەمان لەبەردەستە، كە دۆسیەی گەندەڵی گەورە لەو پرۆژە نیشتەجێبونانەدا هەیە، هەربۆیە دۆسیەی چەند بەرپرسێك ڕەوانەی دەستەی نەزاهە دەكەین".
    سەهلانی باسی له‌وه‌كرد" 18 پرۆژەی نیشتەجێبون، كە سەر بەوەزارەتی ئاوەدانكردنەوەن، بەڕێگای نەشیاو دروستكراون، لە رێگای بەڵێندەرایەتی و وەبەرهێنانەوە نەبووە، چەند بەرپرسێك تێوەگلاون بە گەندەڵی لەو پرۆژانەدا".
    وتیشى" عێراق پێویستی بە سێ ملیۆن یەكەی نیشتە جێبوون هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە حكومەت دەستبەدابەشكردنەوەی زەوی بكات".
    ئاشكرایكرد" لەئێستادا شەش ملیۆن هاوڵاتی بەشێوەیەكی هەڕەمەكی لەعێراقدا نیشتەجێن و خانویان دروستكردووە".