به‌غدا-اه‌ع
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وەزیری نەوت،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه عێراق هەوڵی دەستەبەرکردنی دەرفەتی نوێی وەبەرهێنان دەدات لەسێکتەرەکانی غاز ووزەی خاوێن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" ئیحسان عه‌بدولجه‌بار پێشوازی له تۆم شۆسله‌ر جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كردوه و له‌دیدارێكدا رایگه‌یاندوه، عێراق به‌دوای هه‌لی نوێی وه‌به‌رهێناندایه له‌كه‌رته‌كانی غاز‌و وزه‌ی پاك و خاوێن، ئێستاش ئه‌و بواره بوه‌ته كاری له‌پێشینه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت"،و"خواستی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان و به‌تایبه‌ت له‌وانه كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل دوپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، وه‌به‌رهێنانی غاز یه‌كێكه له‌كاره له‌پێشینه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت". عه‌بدولجه‌بار دوپاتیشیكرده‌وه" كه له قۆناغی ئێستا‌و داهاتودا، عێراق جێبه‌جێكردنی زیاتری ئه‌و پرۆژانه به‌خۆوه ببینێت كه ده‌رفه‌تی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و باشتر ده‌ڕه‌خسێنن و رایگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌دان په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان له‌بواری هاوكاریكردن هه‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانیه‌كان و به‌تایبه‌تیش كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبایل".
له‌لای خۆشیه‌وه، تۆم شۆسله‌ر جێگری رایگه‌یاند"هیواخوازن قه‌باره‌ی هاوكاریی دوقۆڵی له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا زیاد بكات، له‌وانه‌ش وزه و ژێرخانی ئابوری عێراق".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد