به‌غدا-اه‌ع
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دوورخستنەوەى 20 كاندیدی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوی پەرلەمان راگه‌یاند.
له راگه‌یاندراوێكى كۆمسیۆن كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" بەهۆی نەبوونی مەرجەكان تێیاندا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان 20كاندیدی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەران دورخستەوە ".
بەگوێرەی راگه‌یاندراوه‌كه‌ى کۆمسیۆن، ڕێگە بە حزب و هاوپەیمانێتییەکان دەدرێت، لە ماوەى 3 رۆژدا ناوى پاڵێوراوە دوورخراوەکانیان بگۆڕن، تانەش لە بڕیارەکە بدەن.