بەغدا – ا ه ع لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند لەبەغدا باندێكی دزینی نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراویان دەستگیركردووە. لەوبارەیەوە سەعد مەعن لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، ئەمرۆ یەك شەممە رایگەیاند: مەفرەزەیەكی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی دوو تۆمەتباری دەستگیركردووە كە لەگەڵ تۆمەتبارێكی هەڵهاتوو باندێكی دزینی نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراویان لە بەغدا پێكهێناوە. مەعن وتیشی ئەو باندە چەندین تاوانیان ئەنجامداوە، دواترینیان تیرۆركردنی خاوەنی نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراوبوو لەرەسافە.