بهغدا-اهع
دەستەی دەستپاکی،ئهمڕۆ دووشهممه،له مانگى نیسانى رابردوو ٥٣ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا له میسان دەرکراوە".
لەراگەیەندراوێکدا دەستەی دەستپاکی كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" لە مانگى نیسانى رابردوو ھەشت فەرمانی دەستگیرکردن و 45 فەرمانی بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە و ھاتووە:
"فەرمانەکان بۆ سێ ئەندامی ئێستا و ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران، وەزیرێکی پێشوو و دوو وەزیری پێشووتر، دوو پارێزگاری ئێستا، حەوت بەڕێوەبەری گشتی ئێستا و حەوت بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو و بەڕێوەبەرێکی گشتیی پێشووتر و ٢٣ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەرکراوە".
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو" کە 26 لەو بەرپرسانەی کە فەرمانەکانیان بۆ دەرکراوە راسپێردراون و 18ـیان فەرمانی بانگھێشتکردنیان بۆ دەرکراوە، چواریان رەوانەی لایەنی دیکەی لێکۆڵینەوە کراون و دووانیان رەوانەی دادگاکانی لێکۆڵینەوە کراون و یەکێکی دیکەش کە فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ دەرکراوە، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەرکراوە".