به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی تەندروستی و ژینگە،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،وه‌زاره‌تى تەندروستی دڵنه‌وایى ده‌داته هاوڵاتیان له‌باره‌ى نه‌خۆشى كهڕوى ره‌شه‌وه،راشیگه‌یاند تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشیهكه لە عێراق تۆمارنەکراوە.
عەبدولئەمیر حەلەفی، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگە،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" کەڕوى رەش نەخۆشییەکی دەگمەنە و تووشی سیستەمی بەرگری دەبێت و هیج پەیوەندیی بە ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نییە"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "نەخۆشییەکە بەهۆی پیسبوونی ژینگە و زۆربوونی رێژەی شێ دروستبووە".
حەلەفی راشیگەیاند، "هۆکاری سەرهەڵدانی نەخۆشییەکە بۆ رەچاونەکردنی پاک‌وخاوێنی دەگەڕێتەوە. هیج حاڵەتێکمان تۆمار نەکردووە لەو کەسانەی کە لە هیندستان دەگەڕێنەوە".