به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه ئه‌ركمان له جه‌نگى دژه داعشه‌وه بوو به راوێژكارى و راهێنانه ،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد هێزه عێراقیه‌كانى جه‌نگى دژه داعش ئه‌نجامده‌ده‌ن .
عه‌قید واین مۆراتۆ وته‌بێژى فه‌رمى هێزه هاوبه‌شه‌كانى هاوپه‌یمان نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"ئه‌ركى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى نه‌گۆڕاوه،ئێمه به بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه لێره‌ین بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى داعش له ناوچه‌كانى عێراق و سوریا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى زانیارى هه‌واڵگیرى و چاودێرى و خزمه‌تگوزارى لۆجستى پێشكه‌ش به هێزه عێراقیه‌كان ده‌كات"،جه‌ختیكرده‌وه "له‌كاتى داواكردنى یارمه‌تى پاڵپشتى ئاسمانى پێشكه‌ش به هێزه عێراقیه‌كان ده‌كات ".