به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،دوو بڕیارى دادوه‌رى دژى پارێزگاى پێشووى دیاله وژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌ركراوه به‌هۆى سه‌رپێچیكردن وگۆمانى گه‌نده‌ڵى له چه‌ند گرێبه‌ستێك به‌ملیاره‌ها دینار.
فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"له‌میان خستنه‌ڕووى ورده‌كارى هه‌ردوو بڕیاره‌كه‌ى دوو دۆسییه‌كه كه‌ده‌سته‌كه لێكۆڵینه‌وه‌یان تیاكردووه وئاڕاسته‌ى دادگایان كردووه،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد دادگاى تاوانه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ناوه‌ندى به‌غیابى فه‌رمانى دژى حه‌وت ساڵ زیندانیكردن بۆ پارێزگارى پێشووى دیاله ده‌ركرد.
وتیشى"بڕیاره‌كه به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(340)ى یاساى سزادان بووه،چونكه تاوانبار هه‌ستاوه به‌دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى پێوانه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌ستۆن وته‌لى كاره‌بایی وپاشكۆ دابینكراوه‌كانى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ڕاسپێردراو بۆ جێبه‌جێكردن ونۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كانى كاره‌با له‌پارێزگاى دیاله،وتیشى"تاوانبار هه‌ستاوه به‌خه‌رجكردنى بیمه‌ى تایبه‌تى پرۆژه‌كه به‌پێچه‌وانه‌ى یاسا".
ڕایشیگه‌یاند له‌دۆسییه‌ى دیكه،هه‌مان دادگا به‌غیابى فه‌رمانى(15)زیندانیكردن بۆ سێ فه‌رمانبه‌ر له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌ركرد به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(315)له‌یاساى سزاكان،به‌هۆى ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى كارگێڕى ودارایی له‌واژۆكردنى گرێبه‌سته‌كان له‌دیوانى پارێزگا،روونێشیكرده‌وه به‌هاى گرێبه‌سته‌كان ده ملیار دینار بووه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌رانه‌وه ته‌رخانكراوه بۆ فریاكه‌وتن وحه‌وانه‌وه‌ى ئاواره‌كان".
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌نیسانى ڕابردوو ده‌ركردنى(8)فه‌رمانى ده‌ستگیركردن و(50)فه‌رمانى بانگهێشتكردن له‌میان مانگى ئادارى ڕابردوو ڕاگه‌یاند،روونیشیكرده‌وه فه‌رمانه‌كان دوو ئه‌ندام په‌رله‌مان(ئێستاوپێشوو)ووه‌زیرێكى پێشووتر،وبرێكارى پێشووى وه‌زاره‌تێك ،له‌گه‌ڵ دوو پارێزگار و(22)ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى هه‌ڵوه‌شێندراوى پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه".