سه‌فار:شاندى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ ده‌گاته‌ به‌غدا

سیاسی
  • 30-05-2021, 16:38
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى كوردستانى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،شاندێكى باڵاى حكومى  هه‌رێم ئه‌مڕۆ ده‌گاته‌ به‌غدا.
    سه‌فار به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شاندێكى باڵاى حكومى له‌هه‌رێمه‌وه‌ ده‌گاته‌ به‌غدا بۆ به‌ته‌نها چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌ت".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ بۆ به‌دواداچوونى جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 11ى یاساى بوودجه‌ كه‌تایبه‌ته‌ به‌پشكى هه‌رێمى كوردستان وسێ لایه‌نیش ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بن ئه‌ویش هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایی ونه‌وتى فیدڕاڵى ودیوانى چاودێرى داراییه‌".
    شایه‌نى باسه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان،هه‌ینى ڕابردوو دووپاتیكرده‌وه‌،حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رجه‌م داتا تایبه‌ته‌كانى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران ونه‌وت وداهات وده‌روازه‌كان ڕاده‌ستى حكومه‌تى فیدڕاڵى كردووه‌.