فراكسیۆنى یه‌كێتى:شاندى هه‌رێم سێ دۆسییه‌ى سه‌ره‌كى له‌به‌غدا تاوتوێده‌كات

سیاسی
  • 30-05-2021, 12:40
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ئاشكرایكرد شاندى هه‌رێم سێ دۆسییه‌ى سه‌ره‌كى له‌به‌غدا تاوتوێده‌كات،هیوایشى خواست هه‌ردوولا بگه‌نه‌ بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌.
    ڕێزان شێخ دلێر ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌لێدوانێك بۆ كه‌ناڵى عێراقیه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"شاندێك له‌هه‌رێمى كوردستان له‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ تاوتوێكردنى هۆكارى دواكه‌وتنى جێبه‌جێكردنى بوودجه‌یه‌".
    وتیشى"گه‌لى كورد ڕووبه‌رووى گرفتى ئابوورى زۆر بۆته‌وه‌ وجێبه‌جێ نه‌كردنى یاساى بوودجه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ریان ده‌كات".
    ئه‌وه‌یشى وت"شاندى هه‌رێم پشكى هه‌رێم وگرفتى ئابوورى ولێبڕینى مووچه‌ وچه‌ند پرسێكى تر تاوتوێده‌كات وئه‌گه‌رى هه‌یه‌ بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ بدرێت".