به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ووه‌لید ئیسماعیل باڵیۆزى میسر،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختیانكرده‌وه،له‌پێویستى یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌كان به‌رامبه‌ر دۆسییه چاره‌نووسسازه‌كان،وكه‌عبیش جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات.
نوسینگه‌ى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد،له‌وه‌لید ئیسماعیل باڵیۆزى میسر له‌عێراق وشاندى یاوه‌رى،له‌دیداره‌كه‌دا دواپێشهاته‌كانى كاروبارى عه‌ره‌بى ونێوده‌وڵه‌تییان تاوتوێكردووه له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى دۆسییه‌كانى جێى بایه‌خى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات".
وتیشى"هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه له‌پێویستى یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته كاراكان له‌سه‌ر ئاستى حكومى نوێنه‌رایه‌تى له‌باره‌ى دۆسییه چاره‌نووسسازه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى ناوچه‌كه بۆته‌وه وله‌سه‌روویشیانه‌وه دۆسییه‌ى فه‌ڵه‌ستین".
كه‌عبى ستایشى"هه‌ڵوێستى قاهیره‌ى كرد له‌پشتگیرى وپشتیوانیكردنى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین"،جه‌ختیشیكرده‌وه له"گرنگى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌ت له‌بوارى ئابوورى ووه‌به‌رهێنان وكلتوورى وبنیاتنانى شاره‌كان وسێكته‌رى نیشته‌جێبوون وبانكى له‌پاڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر،وسوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونى میسرى له‌سێكته‌رى گه‌شه‌پێدان چونكه بۆته پێشه‌نگ له‌سه‌ر ئاستى ده‌وروبه‌رى عه‌ره‌بى وهه‌رێمایه‌تى".
جه‌ختیشیكرده‌وه له"گرنگى هاریكارى كارا له‌بابه‌تى پێدانى ئاسانكارى پێویست بۆ خوێندكارانى نیشته‌جێى ئه‌و وڵاته وبازرگانه‌كان".
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى میسر پشتیوانى ته‌واوى وڵاته‌كه‌ى ده‌ڕبڕى بۆ ئاسایش وسه‌قامگیرى وخۆشگوزه‌رانى عێراق وپته‌وكردنى هاریكارى گشتگیرى نێوان هه‌ردوو وڵاتى برا،كه‌ئه‌مه‌یشى به‌كارى له‌پێشینه‌ى گرنگ ناوزه‌ند كرد بۆ حكومه‌ت وگه‌لى میسر".