به‌غدا-اه‌ع
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ، له یاریگه‌ی فه‌یحا له شاری به‌سڕه هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانى میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی نیپال ده‌كات.
ئه‌مه دوایاریی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانى پێش ئه‌وه‌ی روو بكاته به‌حرێن، بۆ به‌شداریكردن له یارییه‌كانی گه‌ڕی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كانی گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ و جامی ئاسیای 2023.
دوای ئه‌م یارییه، روو ده‌كاته به‌حرێن بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیال و جامی ئاسیا، كه یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاڵاوتن به شێوازی گردبوونه‌وه دێنه ئه‌نجامدان، یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌میش كه عێراق تێیدا ركابه‌ره و له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یه، له رۆژانی 3 تا 15ی حوزه‌یران له به‌حرێن دێنه ئه‌نجامدان.