بهغدا-اهع
ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمڕۆ شەممە،یەکەمین دانیشتنی خۆی لەوەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی یاسادانانی سێیەم سازکرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند"یەکەمین دانیشتنی وەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی سێیەمی یاسادانان بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سازکردووە".
وتیشی"دانیشتنەکە بەئامادەبوونی 171پەرلەمانتار بەڕێوەچووە".
شایەنی باسە لەسەرەتای دانیشتنەکە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا لەسەر زیادکردنی بڕگەیەک لەسەر کارنامەی دانیشتنەکە کەبریتییە لە(سوێندخواردنی دەستووری).