بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار،ئهمڕۆ شهممه،رایگەیاند ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە بەرواری دیاریکراوی خۆی مافێکی نیشتمانی و ویستی جەماوەرە.
لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار وتارێکی پێشکەش کرد،كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ئامادهى بوو رایگهیاند:" کە پێویستە دەستبکرێت بە چاکسازی راستەقینە بۆ ئەوەی بتوانرێت بۆشایی نێوان خەڵک و دەسەڵات پڕبکرێتەوە.
هاوکات بەرهەم ساڵح لەبارەی هەڵبژاردنەکانی مانگی 10ـی تشرینی یەکەم وتی، "داوا دەکەم هەڵمەتێکی فراوان رابگەیەندرێت بۆ بەشداریپێکردنی خەڵک. ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە بەرواری دیاریکراوی خۆی، مافێکی نیشتمانی و ویستی جەماوەرە".
سەرۆککۆمار جەختی لەوەکردەوە کە هاوکاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییەکان و داواسی لە هێزە سیاسییەکان کرد، زمانی هزر بەکاربهێنن بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی قەیرانەکان.