حسێن:دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پاکستان پتەو بکەین

سیاسی
  • 29-05-2021, 11:48
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن،وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پاکستان پتەو بکەین. 
    فوئاد حسێن له‌ میان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بو رایگه‌یاند:" له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له‌گه‌ل هاوتا پاكستانییه‌كه‌ی، باسیان لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری ئاینی کردووەو، بڕیاردراوه‌ به‌ زیادکردنی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان و، هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی هه‌ردوو وڵات".
    وتیشى" گفتوگۆمان کرد لەسەر دۆخی ئەفغانستان، چونکە بەشێکی زۆر لەسەرکردەی رێکخراوە تیرۆرستییەکان لەعێراق لەو وڵاتەدا راهێنانیان پێکراوە، بۆیە باسیان لەوەکردووە چۆن هەوڵەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر یەکبخرێن و بکرێنە سیاسەتی هاوبەش".
    هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌" كارده‌كه‌ن بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان و دۆزینەوەی بازاری ساغکردنەوەی بەرهەمی نەوت".
    راشیگه‌یاند" له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له‌گه‌ل هاوتا پاكستانییه‌كه‌ی، باسیان لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری ئاینی کردووەو، بڕیاردراوه‌ به‌ زیادکردنی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان و، هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی هه‌ردوو وڵات".