بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆككۆمار،ئهمڕۆ شهممه،جهختیكردهوه سەروەری عێراق بنەمایەکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی ناوچەکە و نێودەوڵەتی.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له راگهیاندراوێكدا كه دهستهى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام پێشوازیکرد لە مەخود شاه مەحمود قورەیشی، وەزیری دەرەوەی پاکستان".
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی بەھێزکردنی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی هەماهەنگی دووقۆڵی لە بەگژداچوونەوەی تیرۆر و سود وەرگرتن لە شارەزاییەکانی هەردوو دامەزراوە سەربازییەکانی ھەردوو وڵات و پەرەپێدانی توانای هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر.
ھەر لە دیدارەکەدا بهرههم ساڵح رایگەیاند، جیهان بەگشتی و ناوچەکە بە تایبەتی رووبەڕووی ئاستەنگی هاوبەش بوونەتەوە بەتایبەتی تیرۆر و توندڕەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکان کە کاریگەری خراپی دروستکردووە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری جیهان، بۆیە پێویستە ھەواڵ و توانا نێودەوڵەتییەکان یەکخرێت بە ئاڕاستەی بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە ئەمنی و تەندروستییەکان و پارێزگاری لە ژینگە و پاراستنی ئاسایش و ئارامی نێودەوڵەتی.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە سیاسەتی کرانەوەی عێراق بە رووی وڵاتانی ناوچەکە و جیھان ھەوڵێکە بە ئاڕاستەی کەمکردنەوەی گرژی و قەیرانەکان، ھاوکات دووپاتیکردەوە لە گەڕانەوەی رۆڵی میحوەری عێراق لە ناوچەکەدا، ھەروەھا ئاماژەیکرد بەوەی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق و پەیوەندی بەهێزەی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و موسوڵمان و کۆمەڵی نێودەوڵەتی بنەمایەکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی و گەشەپێدانی ناوچەکە.
لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی پاکستان پشتیوانی وڵاتەکەی لە پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندی دووقۆڵی و هەماهەنگی لە تەواوی بوارەکان، بەتایبەتی راهێنان بەهێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دووپاتکردەوە.