بهغدا-اهع
دهستهى حهج و عومره،ئهمڕۆ ههینى ،رایگهیاند لایهنى سعودى تاوهكو ئێستا پشكی عێراق دیارینهكراوه
سامی مەسعودی سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرە،بۆ ئاژانسی ههواڵى عێراقى(اهع) رایگهیاند:" ئامار و داتای ئەو کەسانەی کە بۆ ئهنجامدانی فەریزەی حەج ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ ساڵانی 2020- 2021 ئامادەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد"کێشەکە لەوەدایە تا ئێستا وەزارەتی حەجی سعوودییە ژمارەی حاجییەکانی وڵاتانی جیهانی دیارینەکردووه، بەڵێنیشیداوە بەم زووانە بە وڵاتانی رایبگەێنێت".
مهسعودى وتیشى" ئامار و ژمارەی ئەو کەسانەی کە فەریزەی حەج ئەنجامدەدەن ساڵانە دەگاتە دوو ملیۆن کەس بەڵام لە ئەمساڵدا بەهۆی فایرۆسی کۆرۆناوە ژمارەکە کەمرایەوە بۆ 60 هەزار و تا ئێستاش نازانرێت کە ئایا عێراق دەگرێتەوە یاخود نا،بەڵام تاوەکو ئیستا پشکی عێراقی دیارینەکردووە بۆ ئەنجامدانی فەریزەکە".
باسیشی لەوەکرد" وڵاتی سعوودیە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا بەمەرجی سەرەکی ئەنجامدانی حەج داناوە و دەستەی حەجیش تەواوی ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ ئەو مەبەسته".