بهغدا-اهع
مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، ئەمڕۆ هەینی،ڕایگەیاند داهاتە ئاوییەکانی بەنداوی دوکان بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو بەڕێژەی لەسەدا 70 کەمیکردووە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە" وەزیری سەرچاوەکانی ئاو بەیاوەری ژمارەیەک بەڕێوبەری گشتی وەزارەتەکە بەنداوی دوکانی بەسەرکردەوە بۆ چاوخشاندنەوە بەعەمبارکردنی ئاو وداهاتە بەدەستهاتووە کردارییەکان،وبەدواداچوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوە وچاککردنەوەی وەرزی بەنداوەکە"،هەروەها ڕێنمایشیدا بەدۆزینەوەی چارەسەری خێرا وکارا بۆ کێشە وگرفتەکان،چونکە وەزارەتەکەی لەگەڵ دۆسییەکی گرنگ سەودا دەکات پەیوەستە بەژیانی هاوڵاتیانەوە ئەویش دۆسییەی ئاوە،ودڵنیاییش دەداتە هەمووان لەم وەرزەی هاوین وزستانی داهاتوو ئاو دەستەبەرکراوە".
وەزیری سەرچاوەکانی ئاو بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ئەوەیشی خستەڕوو".ئەمساڵ کەمی باران بارین ودابەزینی ڕێژەی بەفرین کاریگەری گەورەی هەبوو لەسەر داهاتە بەدەستهاتووەکان لەوڵاتانی دراوسێ وسەرچاوەوە،بەتایبەتیش لەئێرانی دراوسێوە ،کەداهاتەکانی بەنداوی دوکان بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو بەڕێژەی لەسەدا 70 کەمیکردووە"،ئاشکرایشیکردم"ٚ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لەداهاتوویەکی نزیک جموجۆڵێک لەگەڵ ئێرانی دراوسێ دەکات ،لەمیان سازکردنی کۆبوونەوەی هونەری ئاست باڵا بۆ تاوتوێکردنی دابەزینی داهاتە ئاوییەکانی هەردوو بەنداوی دوکان ودەربەندیخان وڕووباری کارون،هەروەها ژمارەیەک ڕێکاری هونەری زۆر هەن لەسەر خشتەی دانوستانەکانی هەردوولا لەگەڵ هەبوونی جموجۆڵی هاوشێوە لەگەڵ تورکیای دراوسێش،ووەزارەتیش لەگەڵ هەموو لایەنەکان کاردەکات بۆ دابەشکردنی زیانەکان".