هاوپه‌یمانى كوردستانى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ راده‌ستكردنى سه‌رجه‌م داتاكانى هه‌رێم بۆ حكومه‌تى ناوه‌ندى

سیاسی
  • 28-05-2021, 12:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    پارتی دیموکراتی کوردستان،ئەمڕۆ هەینی دووپاتیکردەوە،حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داتاکانی تایبەت بەژمارەی فەرمانبەران ونەوت وداهات ودەروازەکان ڕادەستی حکومەتی فیدڕاڵی کردووە.
    ئیخڵاس دلێمی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەلێدوانێک بۆ کەناڵی عێراقیە کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)بەدواداچوونی بۆ کردووە،ڕایگەیاند"لەبەر هەندێک کێشە وگرفتەوە جێبەجێکردنی یاسای بوودجەی دارایی فیدڕاڵی دواکەوتووە،وحکومەتی فیدڕاڵیش تانەی لەهەندێک بڕگەی یاساکەی داوە،ودەبوایە یاساکە لەدوای بڵاوکردنەوەی لەڕۆژنامەی فەرمی جێبەجێبکرایە".
    وتیشی"هەرێمی کوردستان سەرجەم داتا داواکراوەکانی ڕادەستی هەردوو وەزارەتی نەوت ودارایی فیدڕاڵی ودیوانی چاودێری فیدڕاڵیش کرووە"،ڕوونیشیکردەوە"بڕگەکانی پەیوەست بەهەرێمەوە لەیاساکە بەسەرپەرشتی وهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی جێبەجێ دەکرێت،وئەو داتانەی هەرێم ڕادەستیان کردووە پەیوەستن بەنەوت وفەرمانبەران،بەڵام حکومەتی فیدڕاڵی دەستپێشخەری نەکردووە بۆ دیاریکردنی شێواز یاخود میکانیزمی ڕادەستکردنی بەهای نەوت".
    دلێمی دووپاتیشیکردەوە"سەرباری هەبوونی بانگەواز وهەماهەنگی لەنێوان هەولێر وبەغدا،بەڵام فەرمانبەرانی هەرێم تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە،ولەیاسای بوودجە کێشە مووچەی فەرمانبەران چارەسەرکراوە".