بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی،ئهمڕۆ ههینى، دۆزینەوەی سێ حەشارگەی داعشی لە پارێزگای کەرکوک راگەیاند.
له راگهیاندراوێكى شانهكه كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" بە هەماهەنگی نێوان بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری، فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ و بە هاوکاری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک، توانیان دەست بەسەر سێ حەشارگەی چەکدارانی داعش لە وادی شام لە پارێزگای کەرکودا بگرن و ژمارەیاک بۆمبی چێندراو و تەقەمەنی بدۆزنەوە.
ئاماژهى بهوهكرد" سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە لەلایەن تیمی ئەندازیاری لەناوبراون".