وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان نیه‌

سیاسی
  • 28-05-2021, 15:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ئه‌مڕۆ هه‌ینى، رایده‌گه‌یاند هیچ چاودێریه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی مانگی تشرینی یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ نابێت، به‌ڵكو له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ چاودێری ده‌كرێت.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی  وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"هیچ رێكخراوێكی چاودێریه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نابێت، به‌ڵكو چاودێریكردنه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمێكی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت بۆ یه‌كجار و له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراقیه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پابه‌ندی ته‌واو ده‌بن به‌ سه‌روه‌ری نیشتمانی عێراقه‌وه‌".