بهغدا-اهع
لیژنەى گەڕان بەدواى راستییەکان خۆپیشاندانەکانى تشرین،ئهمڕۆ ههینى، ئاشکرایکرد 112 ئەفسەر و ئەندامى هێزە ئەمنییەکان بانگهێشتکراون بۆ لێكۆڵنهوه له روداوهكانى تشرین.
محەمەد جەنابی وتەبێژى لیژنەکە بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگەیاند:" لیژنەکە کە بەفەرمانى سەرۆک وەزیران پێکهێنراوە زیاتر لە حەوت هەزار بەڵگەنامەى یاسایی لە دادگا تایبەتمەندەکانەوە پێگەیشتووە و وردبینیان بۆ کراوە لەلایەن ئەو دادوەرانەى سەرۆک وەزیران لەسەر بنەماى پیشەیی و بێلایەنى دیاریکردوون".
ئاماژەى بەوەشکرد" ئاشکراکردنى ناوى تاوانباران تەنها لەسەر کات وەستاوە، ئەوەش بەهۆى رێوشوێنە دادوەرییەکان و بەڵگەى تاوان و تۆمارەکانى پزیشکى دادوەرى و گوێگرتن لە شایەتحاڵەکان".
جەنابی وتیشى" لیژنەکە 22 ئەفسەرى لە پلەى نەقیبەوە بۆ لیوا، لەگەڵ نزیکەى 90 کارمەندى وەزارەتەکانى بەرگرى و ناوخۆى بانهگهێشتکردووە و بەشێکیان تۆمەتبارن بە کوشتن و بەشێکى دیکەیان زیانمەندان و قوربانیانن".