وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ :ئه‌نجومه‌نى ئاسایش شاندێك ده‌نێرێت بۆ چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان

سیاسی
  • 27-05-2021, 17:42
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ره‌زامه‌ندى ده‌ربریوه‌ بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ى ولایه‌تى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان(یۆنامى) بۆ یارمه‌تیدانى عێراق تاوه‌كو 27ى ئایارى 2022،ئامماژه‌ى به‌وه‌كرد ئه‌م بریاره‌ ناردنى تیمێكى نه‌ته‌وه‌یى بۆ چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ خۆ ده‌گرێت".
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانیى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"  ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ پشت به‌سن به‌ داواكاری حكومه‌تی عێراق و به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری ژماره‌ 2576ی ده‌ركرد تاوه‌كو 27ی ئایاری 2022 خولێكی دیكه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عێراق "یۆنامی" درێژبكرێته‌وه‌".
    سه‌حاف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو" ئه‌و بڕیاره‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، چه‌ند خاڵێكی گرنگی تێدایه‌ و یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانیش، ره‌وانه‌كردنی تێمی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌ به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق".