به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پَنجشهممه،شه‌هید بوونى ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی فیدڕاڵی لەمیان ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی لەکەرکوک راگه‌یاند.
له راگه‌یاندراوێكى شانه‌كه كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" له‌ئه‌نجامی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له وادی شای باشوری رۆژئاوای كه‌ركوك، ئه‌یهاب شه‌مه‌ری ئه‌فسه‌ر به پله‌ی نه‌قیب كه له به‌شى ئه‌ندازیارى لیواى بیستى فیرقه‌ى پێنجى پۆلیسى فیدراڵى بوو شه‌هید بوو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌یهاب شه‌مه‌ری سه‌رۆكایه‌تی فه‌وجێكی كردوه بۆ كێوماڵكردنی ناوچه‌كه و له‌پێشه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان بوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و شه‌هید بووه.