وه‌زیرى سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان ئاوى خواردنه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تى پارێزراوه‌

ناوخۆ
  • 27-05-2021, 15:18
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مه‌هدى ره‌شید حه‌مه‌دانى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند ئاوى خواردنه‌وه‌ى به‌ته‌واوه‌تى پارێزراوه‌،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌گرتنه‌ به‌رى رێكارى به‌په‌له‌ له‌ دیاله‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى كه‌مى ئاو.
    له‌ رگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" مەھدی رەشید وه‌زیرى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان سەردانی بەنداوی دەربەندیخانی کرد ،بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە گرفت و کێشەکانی ئاو سیروان و هۆکارەکانی کەمکردنی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" کەمبونەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەھۆی کەمی بارانبارینەوەیە، لە داھاتووشدا سەردانی ئێران دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی".
    وه‌زیرى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان هاوڵاتیانى دڵنیاكرده‌وه‌ له‌ پارێزگاى دیاله‌ و عێراق به‌گشتى كه‌ ئاوى خواردنه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تى پارێزراوه‌ ،هه‌روه‌ها ئاوى ئاودێرى كردنى باخه‌كانیش".