بهغدا-اهع
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،ئهمڕۆ پێنجشهممه،رایگهیاند کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنیی ئەنجامدا لەبارەی پلانی هێزە ئەمنییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن .
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان به بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى(اهع) راگهیاند:" کە کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجامدراوە بە سەرپەرشتی فەریق عەبدولئەمیر ئەلشممەری، سەرۆکی لێژنەی ئەمنی و سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و نوێنەری پارێزگاکان.
باسی لەوەشکرد"کە لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە پرۆسەی پاراستنی ئەمنیەتی هڵبژاردنەکان کراوە کە چۆن گیانی کارمەندان، ناوەندەکانی هەڵبژاردن و گواستنەوەی سندوقی دەنگدان دەپارێزرێت".
خەفاجی راشیگەیاند "کە هێزە ئەمنییەکان ئامادەن ئەمنییەتی هەڵبژاردنەکان بپارێزن و بەرپرسیارییەتی پرۆسەکە بگرنە ئەستۆ".