وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌:ساڵى خوێندن كۆتایی نه‌هاتووه‌ وخوێندنى ئه‌لیكترۆنیش هێشتا به‌رده‌وامه‌

ناوخۆ
  • 27-05-2021, 14:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ساڵى خوێندن كۆتایی نه‌هاتووه‌ ،ڕوونیشیكرده‌وه‌ خوێندنى ئه‌لیكترۆنی هێشتا به‌رده‌وامه‌.
    حه‌یده‌ر فاروق وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هیچ دواكه‌وتنێك له‌بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ نییه‌ له‌باره‌ى ئه‌مساڵى خوێندن"،سه‌رسامى خۆیشى ده‌ڕبڕى"له‌ده‌ستێوه‌ردان له‌به‌رپرسیارێتییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌وه‌رده‌ له‌باره‌ى كۆتایی هێنان به‌ساڵى خوێندن".
    فاروق به‌پێویستیشى زانى"خوێندكاران هان بدرێن بۆ به‌رده‌وامیدان به‌پرۆسه‌ى فێركردن له‌سایه‌ى ڕه‌وشى تایبه‌تدا"،پرسیاریشى كرد"چۆن ده‌بێت كۆتایی به‌ساڵێكى خوێندن بهێندرێت له‌ڕه‌وشێكدا خوێندكار به‌باشى فێرى شت نه‌بووه‌؟".
    وتیشى"وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ خوازیاره‌ خوێندنى ئه‌لیكترۆنى به‌رده‌وام بێت له‌پێناو ئه‌وه‌ى خوێندكار فێربێت وزانیارى زیاتر وه‌ربگرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ساڵى خوێندن كۆتایی نه‌هاتووه‌ وخوێندنى ئه‌لیكترۆنى هێشتا به‌رده‌وامه‌،وده‌بێت هه‌مووان به‌شێك له‌م به‌رپرسیارێتییه‌ وه‌ربگرن".