به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،رایگه‌یاند جێبهجێكردى رێكه‌وتن له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم پێویستى به دوو پرس هه‌یه،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد باسكردن له‌باره‌ى پابه‌ند نه‌بوونى لایه‌نێك به رێكه‌وتنه‌كه‌وه هێشتا زووه.
رێبوار ته‌ها جێگرى سه‌رۆكه لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" رۆڵى لیژنه‌كه یاسادانان و چاودێرى كردن و جێبه‌جێكردنى رێكهوتنهكانه له نێوانیشیاندا رێكه‌وتنى نه‌وتى هه‌رێمه له نێوان موردستان و به‌غدا "،رونیشیكرده‌وه "باسكردن له‌باره‌ى پابه‌ند نه‌بوونى لایه‌ك به رێكه‌وتنه‌كه كه له بودجه‌دا هاتووه هێشتا زووه ".
ته‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" جێبهجَكردنى رێكه‌وتنه‌كه پێویستى به رێكارى هونه‌رى هه‌یه له‌باره‌ى راده‌ستكردن و سه‌ربارى هه‌ندێك رێكارى كارگێرى"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌گرنگى "پابه‌ندبوونى هه‌ردو حكومه‌ت به‌رێكه‌وتنه‌كان و میكانیزمى جێبه‌جێكردنى وه‌ك چۆن له بودجه‌دا هاتووه".
وتیشى"شاندى هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاله‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمى جێبه‌جێكردنى رێكه‌وتنامه‌كه ".