به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،رایگه‌یاند به‌بڕى 204636 دۆلار چه‌ك وتهقهمنى راده‌ستى هێزه عێراقیه‌كان كردووه.
له راگه‌یاندراوێكى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" فیرقه‌ى پادهى 20 له وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقى،چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى به بڕى 204636 دۆلارى ئه‌مریكى له هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى وه‌رگرتووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" مه‌به‌ست له پێدانى ئه‌م كه‌ره‌ستانه بۆ عێراق پاڵپشتى كردنیه‌تى بۆ له ناوبردنى داهش ئه‌وه‌ش به‌شێكه له به‌رنامه‌ى سه‌ندوقى ته‌مویلى مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داعش كه له 2014 جێبه‌جێ كرا،له‌لایه‌ن بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ته‌مویل ده‌كرێت بۆ ئۆپراسیۆنى (العزم الصلب) ".