حه‌كیم:پشتگوێ خستنى شكۆى ده‌وڵه‌ت وڵات ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

سیاسی
  • 26-05-2021, 22:17
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى هێزه‌ ده‌وڵه‌تى نیشتمانى،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى ڕێزگرتن له‌بڕیارى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت،ئاماژه‌یشیدا پشتگوێ خستنى شكۆى ده‌وڵه‌ت وڵات ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.
    حه‌كیم ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"هه‌موو عێراقییه‌كان یه‌كسانن له‌پێوه‌ره‌كانى لێپرسینه‌وه‌ى یاسایی"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ده‌بێت ڕێز له‌بڕیارى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت بگیرێت وله‌سه‌روویشیانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كه‌ده‌بێت به‌بێ جیاوازى له‌سه‌ر هه‌مووان ساغ بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو خاوه‌ن مافێك مافى خۆى وه‌ربگرێت".
    وتیشى"پشتگوێ خستنى شكۆى ده‌وڵه‌ت وڵات وچاره‌نووسى ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لاوازكردن وناوزڕاندنى وڵات دیمه‌نه‌كه‌ى له‌به‌رده‌م ڕاى گشتى جیهانى".