كازمى هۆشداریدا له‌ هه‌وڵه‌كان به‌مه‌به‌ستى ده‌سكه‌وتى هه‌ڵبژاردنه‌كان

سیاسی
  • 26-05-2021, 23:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،هۆشداریدا،هەندێک لایەن دەیانەوێت قەیرانی ئەمنیی و سیاسیی بە ئامانجی کێبڕکێی هەڵبژاردن،ئاماژه‌یشیدا دادگا تاوانبار و بێتاوان دیاری دەکات، دوای ئەوەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن رۆڵی خۆی تەواو دەکات.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان تایبه‌ت به‌ تاوتوێكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌ ئه‌منییه‌كان كۆبوه‌وه‌".
    له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا،كازمى رایگه‌یاند:"عێراق به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا ده‌ڕوات و ئه‌م حكومه‌ته‌ ئامانجی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگاریانه‌یه‌ كه‌ وڵات له‌ ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بونی درێژخایه‌ن به‌خۆیه‌وه‌ بینیویه‌تی، به‌جۆرێك بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و خراپبونێكی مه‌ترسیدار رۆیشتوه‌".
    وتیشی،" ئه‌و جموجۆڵه‌ چه‌كداریانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا ئه‌نجامدران، پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیدارن، نه‌ك ته‌نها یاسا و بڕیاره‌كان، به‌ڵكو له‌سه‌ر ده‌ستوری عێراقیش".
    فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئاماژه‌یشیدا"له‌كاتێكدا ده‌ستور ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاریده‌كات و حكومه‌تیش به‌رپرسه‌ له‌ كاره‌كانی جێبه‌جێكردن،ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه‌ ده‌رده‌چێت به‌پێی فه‌رمانی یاسایی جێبه‌جێیده‌كات و دوای به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیشی"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"دادگا تاوانبار و بێتاوان دیاریده‌كات".
    كازمی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "كه‌سانێك هه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌یرانی ئه‌منی و سیاسی دروستبكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ململانێی هه‌ڵبژاردن یان ڕێگریكردن له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته‌ خواستی سیاسی هه‌بوبێت كاری ده‌كرد وه‌ك حكومه‌ته‌كانی پێشو بۆ پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی سیاسی تایبه‌ت به‌خۆی و چونه‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌و كاره‌مان ئه‌نجام نه‌داوه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌مو ده‌رفه‌ته‌كان له‌به‌رده‌ستمان دابون، هه‌مو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین بۆ به‌ڕێوه‌چونی كه‌شێكی ئارام بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ربازكردنی عێراق له‌قه‌یرانی زیاتر".
    ئاشكراشیكرد، " ئێمه‌ به‌ هه‌مو هێز و دڵسۆزییه‌كمانه‌وه‌ كارمان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌ كرد كه‌ له‌ حكومه‌ته‌كانی پێشوه‌وه‌ به‌ میرات بۆمان مابوه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ڕوی ئابوری، ئه‌منی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، له‌ هه‌ندێكیشیاندا سه‌ركه‌وتوبوین، هه‌ندێك له‌ قه‌یرانه‌كانیش پێویستیان به‌ كاتی زیاتره‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان".
    مسته‌فا كازمی جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئه‌م حكومه‌ته‌ نه‌ حكومه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌، نه‌ حكومه‌تی پاكتاوی سیاسیشه‌، به‌ڵكو حكومه‌تێكه‌ كار بۆ خزمه‌تی عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات".