به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جه‌ختیكرده‌وه ئه‌و دیارده چه‌كداریه‌ى ئه‌مڕۆ رووى دا پێشێلكاریه‌كى مه‌ترسیداره بۆ ده‌ستورى عێراقى و پاراستنى ئاسایشى هاوڵاتی ئه‌ركى حكومه‌ته .
كازمی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى فه‌رمى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" هێزێكی ئاسایشی عێراقی به‌فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌یانی ئه‌مڕۆ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی دادگایان به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر و به پشت به‌ستن به سكاڵایه‌ك جێبه‌جێكرد.وتیشی، "لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، هه‌واڵگری ناوخۆ، هه‌واڵگری سه‌ربازی، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی پێكهێندراوه، بۆ لێكۆڵینه‌وه ئاراسته‌ی ده‌ستگیركراوه‌كه كراوه، ئێستاش له ژێر چاودێری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندایه تا ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بن".
باسی له‌وه‌شكرد "په‌رچه‌كرداری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه و كۆبونەوەی هه‌ندێك گروپی چه‌كداری، پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیداری ده‌ستوری عێراق و یاسا به‌ركاره‌كانه، ئێمه‌ش به‌پێی یاسا لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێمان له‌باره‌ی ئه‌و جموجۆڵانه ده‌ستپێكردوه".
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ئاشكراشیكرد "پاراستنی ئاسایشی وڵات و رێگریكردن له تێكدانی ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان و سه‌ركێشییه‌كان له‌م قۆناغه مێژوییه‌دا، به‌رپرسیارێتییه‌كی حكومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپا و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كانه، بۆیه ئێمه بانگ له هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ت بكه‌نه كاری له‌پێشینه‌یان".