لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى:دامه‌زراندنى گرێبه‌سته‌كان په‌یوه‌ندى نیه‌ به‌ پله‌كانى ره‌شكردن و نوێكردنه‌وه‌وه‌

سیاسی
  • 26-05-2021, 20:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست په‌یوه‌ندى نیه‌ به‌ پله‌كانى ره‌شكردن و نوێكردنه‌وه‌وه‌ ،رونیشیكرده‌وه‌ لایه‌نى جێبه‌جێكار به‌رپرسه‌ له‌سه‌ر دامه‌زراندنى گرێبه‌سته‌كان.
    جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى دا له‌سه‌ر یاساى بودجه‌ له‌میان یاسه‌كه‌ش دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌سته‌ ئه‌وانه‌ى راژه‌یان له‌ پێنج ساڵ زیاتره‌"،ئاماه‌ى به‌وه‌كرد"حكومه‌ت دامه‌زراندنى گرێبه‌سته‌كانى نه‌به‌ستوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ پله‌كانى ره‌شكردن و نوێكردنه‌وه‌".
    وتیشى"حكومه‌ت به‌رپرسه‌ له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ و ده‌بێت میكانیزمێكیان بۆ بدۆزێته‌وه‌"،رونیكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ك ئه‌ركى یاسادانانى خۆى ده‌نگى له‌سه‌ر ئه‌و برگه‌یه‌ دا ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ لاى لایه‌نى جێبه‌جێكاره‌".