لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى:دۆسیه‌ى سێ وه‌زاره‌تمان راده‌ستى دادگا كردووه‌

سیاسی
  • 26-05-2021, 18:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند دۆسیه‌ى سێ وه‌زاره‌تمان راده‌ستى دادگا كردووه‌.
    عالیه‌ نسه‌یف ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى به‌شێكه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌م خوله‌دا ڕۆڵى یاسادانان زاڵتره‌ له‌ ڕۆڵى چاودێرى كردن نه‌توانرا لێپرسینه‌وه‌ى زیاتر بكرێت و دۆسیه‌ى زیاتر ره‌وانه‌ى داگا بكرێت".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى دۆسیه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و پێشكه‌شى لیژنه‌كه‌ى ده‌كه‌ن و دواتر راده‌ستى دادگا ده‌كرێت ،چه‌ند ئه‌ندامانێك له‌ لیژنه‌كه‌ دۆسیه‌ى تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌تى نه‌وت و دارایى و په‌یوه‌ندیه‌كان راده‌ستى دادگایان كردووه‌".
    نسه‌یف وتیشى" چالاكى لیژنه‌كه‌ له‌م خوله‌دا به‌پێى پێویست نیه‌ وه‌ك له‌ساڵانى رابردوو".