به‌غدا-اه‌ع
ئیڤان فایه‌ق وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند 94 خێزان له‌كه‌مپى هۆل گه‌ڕاونه‌ته‌وه دواى ته‌واوكردنى وردبینى ئه‌منى،هه‌روه‌ها سێ هۆكاریشى دیاریكرد بۆ دواكه‌وتنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان بۆ نه‌ینه‌وا.
فایه‌ق لهدیمانیهك له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان له‌كه‌مپى هۆل بۆ زێدى خۆیان له‌نه‌ینه‌وا به‌رده‌وامه وشتێكى نوێ نییه"،ڕوونیشیكرده‌وه"په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه".
فایه‌ق وتیشى"دواكه‌وتنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌م خێزانانه له‌كه‌مپه‌كه بۆ گوژمه‌ى دارایی ووردبینى ئه‌منى وپهتاى كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه،چونكه ئه‌م هۆكارى به‌ربه‌سته‌كانى ئه‌م بابه‌ته بوون"،ئاماژه‌یشیدا"ماوه‌ى ڕاگرتنى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان كورت بوو".
فایه‌ق ڕایشیگه‌یاند"ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌ستاون بهوردبینى ئه‌منى وئه‌ركى وه‌زاره‌تى كۆچه وه‌ریانبگرێته‌وه دواى هاتنیان بۆ عێراق وڕه‌وانه كه‌مپه‌كانیان بكات كهئامادهكراوه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌ڕابردوودا تێكه‌ڵى كۆمه‌ڵگا وزێدى خۆیان نه‌كراون له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان".
دووپاتیشیكرده‌وه"له‌م قوناغه وه‌ك وه‌زاره‌ت وده‌زگا ئه‌منییه‌كان وبه ئاڕاسته‌یه‌كى ته‌واوى حكومى هه‌ستاوین به‌ئاماده‌كردنى ده‌روونى وپشتیوانیكردن به‌پێى به‌رنامه‌ى تایبه‌ت كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت وڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی به‌هاریكارى ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌ته‌كان بۆ ئه‌م بابه‌ته دانراون"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌پێویستى ئه‌وه‌ى له‌نێو كه‌مپه‌كه بمێننه‌وه وكار له‌سه‌ر به‌رنامه‌كان بكه‌ن بۆ دووباره تێكه‌ڵكردنیان به‌كۆمه‌ڵگا".
فایه‌ق ئه‌وه‌یشى وت"ژماره‌ى خێزانه گه‌ڕاوه‌كان 94 خێزانه زۆربه‌یان خه‌ڵكى موسڵن وژنان ومنداڵانن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى كه‌مى پیاو".