هه‌ولێر-اه‌ع
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتى هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات ،بۆ پێشكه‌ش كردنى سه‌رجه‌م داتاکانى فه‌رمانبه‌ران.
وته‌بێژه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو ڕایگەیاند:" ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بریار وایە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، لەماوەی ڕابردودا هەموو داتا‌کان و ئامارەکان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حكومه‌تى فیدراڵى کراوە".
جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکرد "مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هەرێم لە15 ى مانگی نیسانی ڕابردووەوە سێ نوسراوی ئاراستەی حکومەتی فیدراڵیی کردووە، دوایین نوسراویش لە 2ی ئەم مانگەدا بووە، کە تێیدا ئامادەیى حکومەتی هەرێمی دووپات کردووەتەوە لەبارەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد"حكومه‌تى هه‌رێم پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا دووپاتدەکاتەوە "،"پابەندین بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و لە ماوەیەکی کورت‌دا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت".
له‌باره‌ى رێكه‌وتنى به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر ژۆره‌كانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازیه‌وه وتى" رێكه‌وتنى هه‌ردولا له باره‌ى پركردنه‌وه‌ى بۆشاییه ئه‌منیه‌كانى ناوچه سنورییه‌كان ده‌ستكرا به‌جێ به‌جێ كردنى ،سه‌ربارى ده‌ستپێكى كاره‌كانى ژۆرى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له‌نێوان هه‌ردولا".