وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ كارنامه‌ى باڵیۆزی نوێی رووسیا لە بەغدا وه‌رگرت

سیاسی
  • 26-05-2021, 12:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ،كارنامه‌ى ئیبرۆس کۆنتراشێڤ باڵیۆزی نوێی رووسیا لە بەغدا وه‌رگرت.
    لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوە،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێاقى(اه‌ع) كه‌تووه‌ رایگه‌یاند:"فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە پێشوازی لە ئیبرۆس کۆنتراشێڤ، باڵیۆی نوێی رووسیا لە عێراق و لەمیانی دیدارەکەدا نامەی دڵنیایی رادەستی وەزیری دەرەوەی کردووە". 
    باس لەوەشکرا" حسێن و ئیلبرۆس کۆنتراشێڤ باسیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە نێوان هەردوو وڵات کردووە. هەروەها ئاماژە بە گرنگیی هەڵی هاریکاری لە بوارە جیا جیاکاندا کراوە.