چاودێرى-اهع
لە ئاکامی بەریەککەوتنی کەشتییەکی رووسی و بەلەمێکی ژاپۆنی، سێ کەس گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی دەزگا راگەیاندنەکانی ژاپۆن، لە ئاکامی بەریەککەوتنی کەشتییەکی رووسی و بەلەمێکی راوەماسی ژاپۆنی لە کەناراوەکانی باشووری دەریای ئۆکهۆتسک رۆژهەڵاتی پارێزگای هۆکایدۆ باکووری ژاپۆن، سێ کەس گیانیان لەدەست دا.
کەشتییەرووسییەکە کە ناوی ''ئامور''ە لەگەڵ بەلەمێکی راوەماسی ژاپۆن و تیمێکی پێنج کەسی تیایدا کار دەکات، بهره بەیانی ئەمڕۆ، بەریەککەوتوون.
باڵیۆزى روسی له شارى سابورو رایگهیاند كه لێكۆلێنهوه له بارهى روداوهكه دهكهن و چۆنێتى رودانیشى ئاشكرا دهكهن.