بهغدا-اهع
کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ ئهمڕۆ چوارشهممه،رایگەیاند لە میانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێ سێشەممەلە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت، دوو خۆپیشاندەر کوژراون و 150 خۆپیشاندەر و کارمەندی ئەمنیش برینداربوون.
کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا گه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:" لە میانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێی گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا، پێکھەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکاندا روویدابوو و ھاتووە: "لە ئاکامی پێکھەڵبژانەکەدا، دوو خۆپیشاندەر کوژراون و 20 خۆپیشاندەری دیکە و 130 کارمەندی ئەمنیش برینداربوون".
بەپێی راگەیەنراوەکە ھەر لە میانی خۆپیشاندانەکانی دوێنێی بەغدا، ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەر دەستگیرکراون کە دواتر ژمارەیەکیان ئازادکراون و هاتووە:"ھێشتا 11 خۆپیشاندەری دەستگیرکراو ئازادنەکراون".
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا، داوا لە سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی کراوە رێوشوێنی توند دژبە بەو کەسانەی کە گوللـەی راستەقینەیان لە خۆپیشاندانەکەدا بەکارھێناوە، بگرێتەبەر و سەرجەم خۆپیشاندەر دەستگیرکراوەکانیش، ئازاد بکات".