وه‌زیرى به‌رگرى گه‌یشته‌ زیقار

ئەمنی
  • 26-05-2021, 10:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    جومعه‌ عیناد وه‌زیرى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،گه‌یشته‌ پارێزگاى زیقار ،كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى سازكرد له‌كه‌ڵ سه‌ركرده‌ ئه‌منیه‌كان.
    لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" جومعه‌ عیناد وه‌زیرى به‌رگرى پێش تۆزێك گه‌یشته‌ پارێزگاى زیقار".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"عیناد چاوى كه‌وت به‌ فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى سۆمه‌ر و كۆبونه‌وه‌یه‌كى سازكرد له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازى و ئه‌منیه‌كانى پارێزگاكاه‌".