وه‌زیرى وه‌رزش:یاریگاى مه‌دینه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌

وەرزش
  • 26-05-2021, 09:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عه‌دنان درجال وه‌زیرى وه‌رزش و لاوان ،جه‌ختیكرده‌وه‌ یاریگاى مه‌دینه‌ له‌ ناوچه‌ى حه‌بیبیه‌ له‌ به‌غداى پایته‌خت ئاماده‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌.
    درجال له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" كردنه‌وه‌ى یاریگاى مه‌دینه‌ ده‌روازه‌یه‌كه‌ بۆ لابردنى گه‌مارۆى وه‌رزشى له‌سه‌ر عێراق به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌تى دواى ئه‌وه‌ى گه‌مارۆ له‌سه‌ر یاریگاكانى به‌سره‌و كه‌ربه‌لا و هه‌ولێر لابرا"،ئاماژه‌ى به‌وشكرد ئه‌م یاریگایه‌ بۆ 32 هه‌زار هانده‌ر ده‌بێت و له‌ئێستادا ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانى یاریكردن له‌سه‌رى".
    وتیشى"كاركردن به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یه‌كێتى تۆپى نێوده‌وڵه‌تى و ئاسیه‌وى بۆ لابردنى گه‌مارۆ له‌سه‌ر عێراق به‌ته‌واوتى ".