هغدا-اهع-سۆما جاف
لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران،ئهمڕۆ چوارشهممه، رایگەیاند، کە ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی گشتییدا، گرێدراوە بە جێبەجێکردنی چوار بڕگەی یاساکە و ئاماژە بەوەیش دەکات کە پێویستە ھەرێم، چوار برگەکە جێبەجێ بکات .
جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەی دارایی نوێنهرایهتى،بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگهیاند:"کە چوار برگە لە یاسای بودجەی گشتیی 2021 ھەن ئەگەر جێبەجێی کران ئەوا پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتییدا رەوانە دەکرێت "،ئاماژهى بهوهكرد" بڕگەی یەکەم و دووەم تایبەتن بەوەی کە پێویستە ھەرێمی کوردستان، 250 ههزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و نیوەی داھاتەکانی نا نەوتی رادەستی ناوەند بکات، بڕگەی سێیەمیش ئەوەیە لیستی تایبەت بە ژمارەی فەرمانبەرانی ھەرێم رادەست بکرێت و بڕگەی چوارەمیش ئەوەیە رێگە بە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵیی بدرێت کە بە ھەماھەنگیی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم وردبینی لە ھەژمارەکانی ھەرێم لە ساڵی 2003 وه تاوهكو ئێستا بکات".
كۆچهر وتیشی" ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتییداگرێدراوە بەجێبەجێکردنی ئەو چوار بڕگەیە و پێویستە شاندی ھەرێم سەردانی بەغدا بکات و رایبگەیەنێت کە حکوومەتی ھەرێم ئامادەییە ئەو بڕگانە جێبەجێ بکات".