بهغدا-اهع
ئهنجومهنى دادگاى باڵاى ههرێمى كوردستان ئاشكراى كرد سهدان داواكراو رادهستى دادگاكانى حكومهتى فیدراڵى كراون، لەسەر ئاستی باڵا ھەماھەنگیی و ھاوکاری باش لەنێوان ئەنجوومەنی دادوەریی فیدراڵی و ئەنجوومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان ھەیە.
برایم ئیسماعیل خۆشناو سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ رۆژنامەی (ئەلسەباح)، كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:" لە ماوەکانی رابردوودا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ھەرێمی کوردستان سەدان داواکراوی رادەستی دادگاکانی فیدراڵی کردووەتەوە وتوویەتی، "سەبارەت بە رادەستکردن و ئاڵوگۆڕکردنی داواکراون، ھەماھەنگیی گەورە لەنێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە".
خۆشناو ئاماژەی بەوەیشدا" کە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ھەرێمی کوردستان، یاساکانی دادوەریی فیدراڵی جێبەجێ دەکات، بەو پێیەی بەشێکە لە دەوڵەتی عێراق و وتوویەتی، "" لەسەر ئاستی باڵا ھەماھەنگیی و ھاوکاریی باش لەنێوان ئەنجوومەنی دادوەریی فیدراڵی و ئەنجوومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان ھەیە".