به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،دووپاتیكرده‌وه ئاشكراركردنى بكووژانى خۆپیشانده‌ران وچالاكوانان مافێكى ڕه‌وایه.
سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداوچوونى بۆ كردووه ڕایگه‌یاند" جەخت لەرەوایەتی و گرنگی داواکاری گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان دەکەنەوە لە ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە کوشتنی خۆپیشاندەران و چالاکوانان"،ئاماژەی بەوەشکردوە،"دەبێت ئەو کەسانەی توندوتیژی و دەستڕێژی گولـلە لەخۆپیشاندەران دەکەن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".
وتیشى"پاراستنی ئاسایش و موڵکی گشتیش ئەرکی نیشتیمانیی هەموانە"،ڕوونیشیكرده‌وه"خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکی دەستورییە و بەرجەستەکردنی پێداگری عێراقییەکانە لەسەر دەوڵەتێکی خاوەن توانا‌و خاوەن سەروەری".
ئاماژه‌یشیدا"بەدیهێنانی خواستەکانی گەنجان گەرەنتی و دڵنیابونە لەبەڕێوەچونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد".