به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،فه‌رمانیدا لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له بكرێت له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،فه‌رمانیداوه لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له بكرێت لهڕووداوهكانى خۆپیشاندانه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وئهندامێتى ئه‌فسه‌رانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى وناوخۆ،بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى خۆپیشاندانه‌كانى ڕۆژى بیست وپێنجى ئایارى ئه‌م مانگه،وئاشكراكردنى كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م ولێپرسینهوهكردنیان".
پێشووتریش مسته‌فا كازمى سەرۆک وەزیران بەڵێن دەدات لێکۆڵینەوەى ڕوون و ئاشکرا لەبارەى ڕاستیەکانى ڕووداوەکەى کۆتا ساتەکانى خۆپیشاندانەکەى مەیدانى تەحریرى شارى بەغدا بکەن، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە فەرمانى توندیان دەرکردووە بۆ پاراستنى خۆپیشاندەران.
کازمى لە تویتێكدا له‌سه‌ر تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه، بڵاویکردووەتەوە، "پشتگیرى ئازادى خۆپیشاندانى ئاشتیانەمان لە عێراق کرد و فەرمانى توندمان دەرکرد بۆ پاراستنى خۆپیشاندەران و دان بەخۆدا گرتن و بەکارنەهێنانى گولـلە بەهەر هۆیەک بێت."
ئاماژەى بەوەشداوە، لێکۆڵینەوەى ڕوون و ئاشکرا دەربارەى ڕووداوەکانى کۆتا ساتەکانى خۆپیشاندانەکانى مەیدانى تەحریرى شارى بەغدا دەکەن بۆ ئاشکراکردنى ڕاستییەکان.
سەرۆک وەزیران جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئاسایش بەرپرسیارێتى هەمووانە و پێویستە هەمووان بەشدار بین لە پاراستنى.