بهغدا-اهع
مستهفا كازمى سەرۆک وەزیران بەڵێن دەدات لێکۆڵینەوەى ڕوون و ئاشکرا لەبارەى ڕاستیەکانى ڕووداوەکەى کۆتا ساتەکانى خۆپیشاندانەکەى مەیدانى تەحریرى شارى بەغدا بکەن، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە فەرمانى توندیان دەرکردووە بۆ پاراستنى خۆپیشاندەران.
کازمى لە تویتێكدا لهسهر تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر كهئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)بهدواداچوونى بۆ كردووه، بڵاویکردووەتەوە، "پشتگیرى ئازادى خۆپیشاندانى ئاشتیانەمان لە عێراق کرد و فەرمانى توندمان دەرکرد بۆ پاراستنى خۆپیشاندەران و دان بەخۆدا گرتن و بەکارنەهێنانى گولـلە بەهەر هۆیەک بێت."
ئاماژەى بەوەشداوە، لێکۆڵینەوەى ڕوون و ئاشکرا دەربارەى ڕووداوەکانى کۆتا ساتەکانى خۆپیشاندانەکانى مەیدانى تەحریرى شارى بەغدا دەکەن بۆ ئاشکراکردنى ڕاستییەکان.
سەرۆک وەزیران جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئاسایش بەرپرسیارێتى هەمووانە و پێویستە هەمووان بەشدار بین لە پاراستنى.