به‌غدا-اه‌ع
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى یاساى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى داهاته‌كانى گه‌نده‌ڵى كه‌له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماره‌وه پێشكه‌شكراوه،ئاماژه‌یشیان به‌وه‌دا یاساكه ده‌سه‌ڵاتێكى فراوان به‌حكومه‌ت ده‌دات،وباسیشیان له‌وه‌كرد یاساكه پێویستى به‌پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
قوسه‌ى یاسرى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌رۆك كۆمار یاساى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى داهاته‌كانى گه‌نده‌ڵى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد ،ویاساكه‌یش له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كرێت"،پێشبینیشى كرد"یاساكه ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگى بێته‌وه له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكاران یان ئه‌و لایه‌نانه‌ى هه‌وڵى به‌رده‌وامیدان به‌گه‌نده‌ڵى ده‌ده‌ن له‌وڵاتدا".
یاسرى وتیشى"یاساكه زۆر گرنگه وكاریش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌نزیكترین كاتدا له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران فه‌راهه‌م بكرێت،هه‌روه‌ها كاركردنیش بۆ پته‌وكردنى له‌میان به‌خشینى ده‌سه‌ڵاتى گه‌وره به‌حكومه‌ت له‌میان یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وده‌ستگیركردنى گه‌نده‌ڵكارانى ڕاسته‌قینه وسه‌رانى گه‌نده‌ڵى ،نه‌ك هاوشێوه حكومه‌ته‌كانى ڕابردوو كه‌تاوانباركردن وده‌ستگیركردنه‌كان ته‌نها گه‌نده‌ڵكاران بچووكه‌كانى ده‌گرته‌وه وگه‌نده‌ڵكاره گه‌وره وزه‌به‌لاحه‌كان به‌جێهێشت".
لاى خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار عه‌بدلحسێن موسه‌وى ئه‌ندامى فراكسیۆنى نه‌هجى نیشتمانى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"گه‌نده‌ڵى بۆته دیارده‌یه‌ك له‌هه‌موو ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تى عێراقى،وسه‌وز ووشكى خواردووه،بۆیه یاساى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى داهاته‌كانى گه‌نده‌ڵى پێویستى به‌دوو ڕێكارى سه‌ره‌كى هه‌یه،یه‌كه‌میان خواستێكى ڕاسته‌قینه بۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌نده‌ڵكاران وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامانه‌كان،ودووه‌میش دوورخستنه‌وه‌ى له‌و بابه‌ته یاساییه‌ك بێت ته‌نها پێش هه‌ڵبژاردن باسى لێوه‌بكرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى شه‌قام ووه‌رگرتنى سه‌رنجیان به‌رامبه‌ر بابه‌ته‌كه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى پشتگیریان".
موسه‌وى دووپاتیشیكرده‌وه"فراكسیۆنى نه‌هجى نیشتمانى یه‌كێكه له‌فراكسیۆنه كاراكان له‌ورووژاندن وپشتگیریكردنى ئه‌م یاسا گرنگانه"،ڕوونیشیكرده‌وه"پشتگیرى له‌په‌سه‌ندكردنى یاساكه له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد