به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ئاشكرایكرد،له‌چاوه‌ڕوانیداین شاندێكى هونه‌رى وحكومى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا پایته‌خت بكات بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى بوودجه.
دیار به‌روارى په‌رله‌مانتارى پارتى لهلێداونێك به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شاندێكى هونه‌رى وحكومى له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا ده‌گاته به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى بڕگه‌كانى یاسای بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 وبهتایبهتیش بڕگه‌كانى 10و11 یاساكه ومیكانزمى جێبه‌جێكردنى"،وتیشى"ده‌بێت سێ لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى بوودجه له‌ڕێگاى سه‌ردانى شانده‌كه له‌نێویشیاندا پێكهێنانى لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تى نه‌وت ووه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان وپێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك له‌دیوانى چاودێرى دارایی له‌هه‌رێمى كوردستان ودیوانى چاودێرى دارایی فیدڕاڵى،له‌گه‌ڵ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ووه‌زاره‌تى دارایی فیدڕاڵى".
وتیشى"مه‌به‌ست له‌پێكهێنانى لیژنه‌كان كاركردنه به‌یه‌ك تیم ،له‌گه‌ڵ سه‌ردانیكردنى هه‌رێم ووردبینیكردن له‌تۆمار وداتا تایبه‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان"،ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌بێت پشتیوانى وپاڵپشتى ئه‌م هه‌نگاوه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ركه‌وتوو بن له‌ئه‌ركه‌كانیان".
ڕایشیگه‌یاند"یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى ساڵى 2021 پێنج بڕگه‌ى له‌خۆگرتووه ده‌بێت له‌نێوان هه‌رێم وبه‌غدا ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر بكرێت تاوه‌كو به‌غدا پشكى هه‌رێم كوردستان لهبوودجه ره‌وانه بكات،ئه‌ویش ڕاده‌ستكردنى 250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه‌یه له‌ڕێگاى كۆمپانیاى سۆمۆ ونیوه‌ى داهاته فیدڕاڵییه‌كان،له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنى شایسته‌كانى هه‌رێم له‌ساڵى 2004ه‌وه وپێدانى قه‌رزه‌كانى هه‌رێم"،ئه‌وه‌یشى خسته‌روو"ئه‌گه‌ر هات وڕێككه‌وتن نه‌كرا له‌سه‌ر ئه‌و برگانه ئه‌وه‌ى نه‌ك پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدڕاڵى خه‌رجده‌كرێت ونه داهاته نه‌وتییه‌كانى ڕێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ڕاده‌ستده‌كرێت.